Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
غوتەی رۆژهەڵات/ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی رژێم بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە غوتەی رۆژهەڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق، بە پێی ئامارە بەراییەکان، ٢٠ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ریفی دیمەشق، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی رژێم جگە لە تۆپبارانکردن، هێرشی ئاسمانی چڕیشیان کردۆتە سەر هەردوو شارۆچکەی دوما و حەرەستا و شارەدێیەکانی میسرابا، مەدیەرە و عەین ترما لە غوتەی رۆژهەڵات کە بەشێکن لە ناوچەکانی داماڵراو لە پێکدادان.
لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا، ٢٠ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون کە چواریان منداڵن و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانیش برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە مەیدانییەکان و مەترسی ئەوە هەیە ژمارەی قوربانیان بەرزبێتەوە.