Sarmand Hameed
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
رامەڵڵا - AA
سەرۆكی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس لە شار رامەڵڵا ناوەندی کەناری رۆژئاوا، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئیکواردۆر، ماریا ئیبینۆزا کرد.
بەپێی ئاژانسی Wafa ی فەڵەستین، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، عەباس رایگەیاندووە کە پابەندە بە دەستبەرکردنی ئاشتی لەسەر بنەمای بڕیارەکانی نێودەوڵەتی و دەستپێشخەری ئاستی بۆ پرۆسەی ئاستی.
سەرۆكی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین باسی دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستین و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دابەشکاری و دەستبەرکردنی یەکێتی نیشتمانی فەڵەستین.
وەزیری دەرەوەی ئیکواردۆر، ماریا ئیبینۆزا پاڵپستی تەواوی وڵاتەکەی بۆ خەباتی گەڵی فەڵەستین بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆی هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و بەردەوامی پاڵپستی لە خەباتی فەڵەستینی لە ناوەند نێودەوڵەتییەکان، راگەیاند.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئیکواردۆر لەگەڵ هاوتا فەڵەستینییەکەی، ریاز مالیکی کۆبووەوە و هەردوو وەزیر واژوویان لەسەر پێنج رێککەوتننامەی هاوبەش لەنێوان فەڵەستین و ئیکوادۆر لەبواری جیای جیادا کردبوو.