Abdullah Shukur
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2016
لەبەشی کەناراوی باکووری رۆژئاوای ئیکوادۆر بومەلەرزەیەک بە گوریِ ٧.٨ پلەی ریختەر روویدا و تا ئێستاش ٤١ کەس گیانی لەدەستداوە.ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجیکی ئەمریکا رایگەیاند کە بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٩ کیلۆمەتر نزیکەی ٤٠ چرکەی خایاندووە.جێگری سەرۆکی ئیکوادۆر جۆرگێ گلاس رایگەیاند کە تا ئێسیتا ٤١ کەس بە هۆی ئەم رووداوە گیانی لەدەستداوە.راشگەیەنرا کە کاریگەریی بومەلەرزەکە لە شاری کویتۆی ١٧٠ کیلۆمەتر دوور لە ناوەندی بومەلەرزەکە ھەستپێکراوە. لە دوای بومەلەرزەکە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ماڵەکانیان ھاتوونەتە سەر شەقامەکان و بۆماویەک کارەبا بڕاوە.هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم رووداوە ناوەندی ھۆشداری تسونامی پاسیفیک لەبارەی ئەگەری روودانی تسونامی ھۆشداری دا.ئیکوادۆر دەکەوێتە رۆژئاوای ئەمریکای باشوور و لە نێوان هەر دوو وڵاتی کۆلۆمبیا و پێرو هەڵکەوتووە.