Sinan Doğan
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
بۆگۆتا – AA
له ئاكامی یاخیبوون و پێكدادان له گرتووخانه‌یه‌كی ئیكوادۆر، ٦٨ حوكمدراو کوژران و ١٢ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاو كراوه‌ته‌وه، یاخیبوون و پێكدادان له گرتوخانه‌ی لیتۆران له شاری گوایاكویل باشووری رۆژئاوای ئیكوادۆر رووی داوه.
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و حوكمدراوانه‌ی له پێكدادانهكهدا كوژراون، ٦٨ كه‌سه و ١٢ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
یاخیبوون و پێكدادانه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه و پۆلیس و سوپاش ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
له میانی گه‌ڕان و پشكنیندا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ئامێری بڕهڕدا گیراوه.
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دواتر له‌باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ده‌به‌ستن.
میدیای خۆجێیی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه پێكدادانه‌كه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیكردن له‌نێوان چه‌ته‌كان و هه‌لومه‌رجی زیندانه.