Ihvan Radoykov
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
سۆفیا – AA
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان دەنگدەرانی بولگاریا ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
شه‌ش ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری تۆماركراو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا ئه‌مساڵ بۆ جاری سێیه‌م به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ن.
نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان له ناوخۆ و ٧٥٠ بنكه‌ی دیكه‌یش له ٦٨ وڵات داندراون.
به‌پێی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له ٣٠٠ ده‌نگده‌ری تۆماركراو له شوێنێك ئامێری ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه به تێكڕایی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه نۆ هه‌زار و ٣٠٩ ئامێری ژماردنی ده‌نگه‌كانیان داناوه.
بولگارییه‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، كه‌سانی دڵخوازی خۆیان له كۆی ٢٣ به‌ربژێر بۆ سهركۆمار و جێگری سهركۆمار و پێنج هه‌زار و ٦٧ كاندیدی ٢٥ پارتی سیاسی و هاوپه‌یمانی هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌گه‌ر رێژه‌ی به‌شداریکردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له خوار له سه‌دا ٥٠ه‌وه بێت ئه‌وا سهركۆمار له گه‌ڕی دووه‌مدا له ٢١ی تشرینی دووه‌م ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌و هه‌ڵبژاردنه تورك و موسڵمانه‌كان كه نزیكه‌ی له‌سه‌دا ١٠ی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنن به‌ربژێریان هه‌یه بۆ سهركۆمار.
پارتی بزووتنه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كان كه زۆرینه‌یان توركن سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، مسته‌فا قه‌ره‌دایی-یان بۆ ئه‌و پۆسته به‌ربژێر كردووه.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا كاتژمێر ٢٠:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌وانه‌یشه كاتژمێرێك درێژ بكرێته‌وه.