Emre Gürkan Abay
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
مۆسكۆ - AA
سەرۆکی فهرمانگهی هاریکاری سەربازیی و تەکنیکی فیدراڵیی رووسیا، دیمیتری شوگایێڤ دەستپێکردنی گواستنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400ی بۆ هیندستان راگەیاند.
دیمیتری شوگایێڤ له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی TASSی رووسی رایگهیاند: "رووسیا دەستی کردووە بە رادهستكردنی سیستمەکانی S-400 به هیندستان".
هیندستان و رووسیا، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، رێككهوتنێكیان به بههای ٥،٤ ملیار دۆلار واژووكرد لە بارهی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400.
چاوهڕوان دهكرێت له نیسانی ٢٠٢٣دا، پرۆسهی رادهستكردنهكه كۆتایی پێ بێت.