Islam Doğru
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
نیویۆرك – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگه‌یاند "هه‌ساره ناسكهكهمان له دۆخێكی زۆر ناسكدایه. هێشتا له ده‌رگای كاره‌ساتی سروشتی ده‌ده‌ین".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گوتاری كۆتایی بیست و شەشه‌مین كۆنفرانسی لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری گلاسۆی سكۆتلاند كه دوو هه‌فته‌یه‌ی خایاند، پێشكه‌ش كرد.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌شداربووان هه‌نگاوی گرنگیان نا له‌باره‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا و گوتی: "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیراده‌ی سیاسیی جیاواز وه‌ك پێویست نه‌بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی ژماره‌یه‌ك لێكدژی قووڵ".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی راگرتنی گه‌رمبوونی زه‌وی له ١،٥ پله‌دا پێویسته هه‌نگاوی جددی بندرێت و گوتی: "هه‌ساره ناسكهكهمان له دۆخێكی زۆر ناسكدایه. هێشتا له ده‌رگای كاره‌ساتی سروشتی ده‌ده‌ین".
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێویستی زانی به‌ڵێنی پشتیوانی ئاووهه‌وا به بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار جێبه‌جێ بكرێت بۆ كۆتایی هێنان له پشتیوانكردنی سووته‌مه‌نی به به‌ردبووه‌كان، نه‌هێشتنی خه‌ڵووز به شێوه‌ی قۆناغبه‌ند و هاوكاریكردنی وڵاتانی تازه پێشكه‌وتوو و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌پێی پێویست نه‌گه‌یشتنه ئه‌و ئامانجانه له كۆنفرانسه‌كه‌دا.