Mahmut Atanur
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
جاكارتا - AA
له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییانه‌ی ئه‌مساڵ له ئیندۆنێزیا روویانداوه، 462 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی ئیداره‌ی ئاژانسی كاره‌ساتی نیشتمانی ئیندۆنێزیا (BNPB)، ئاگوس ویبۆو له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له یه‌كی كانوونی دووه‌م-دووی كانوونی یه‌كه‌م، سێ هه‌زار و 415 كاره‌ساتی سروشتی له سه‌رتاسه‌ری وڵات روویانداوه.
ئاگۆس ویبۆو باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی كاره‌ساته‌كانه‌وه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س ناچاربوون شوێنه‌كانیان بگۆڕن، 462 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 107 كه‌سیش هێشتا بێ سه‌روشوێنن.
ساڵی رابردوو له یه‌كی كانوونی دووه‌م-20ی كانوونی یه‌كه‌م، دوو هه‌زار و 426 كاره‌ساتی سروشتیی له‌و وڵاته روویانداوه و چوار هه‌زار و 231 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كه‌نداوی پالو بوو كه گوڕه‌كه‌ی 7،5 پله بوو.
ئیندۆنێزیا كه به "بازنه‌ی ئاگری زه‌ریای هێمن" ناسراوه و له پشتێنه‌ی بوومه‌له‌رزه و گركاندایه، ساڵانه تێكڕا شه‌ش هه‌زار بوومه‌له‌رزه‌ی تێدا روو ده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته كه له‌ژێر كاریگه‌ری بارانی وه‌رزی و كه‌شوهه‌وای خولگهییدایه به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه ناو به‌ناو لافاو و خلیسكانی زه‌وی تیادا رووده‌دات.