Safiye Karabacak
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی عه‌ده‌نی كرد و نیگه‌رانی خۆیشی راگه‌یاند له‌مباره‌یه‌وه.
جێگری گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌رحان حه‌ق رایگه‌یاند "سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن و به‌م هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له پێداگیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یه‌مه‌ن به رێگاچاره‌ی سیاسی.
- ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌ده‌ن
دوێنێ هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌ده‌ن، سێ ته‌قینه‌وه تێرمیناڵی فڕۆكهخانهکەیان هه‌ژاند.
وه‌زیری راگەیاندن له حكوومه‌تی نوێی یه‌مه‌ن، موعه‌مه‌ر ئیریانی له په‌یامێكدا له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند "هێرشی تیرۆریستیی ترسنۆكانه‌ی حووسییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن، ئێمه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه‌مان پاشگه‌ز ناكاته‌وه".
لای خۆیانه‌وه حووسییه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه په‌یوه‌ندییان به تەقینەوەكهوه نییه.