Emre Aytekin
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
وڵاتانی رۆژهەڵاتی گۆی زەوی چوونە ناو ساڵی نوێی ٢٠٢١.
کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بەکاتی هەولێر، هەردوو وڵاتی سامۆوا و کیریباتی وەک یەکەمین وڵاتی جیهان چوونە ناو ساڵی نوێوە.
کاتژمێرێک دواتر هەردوو وڵاتی نیوزیلاند و فیجی چوونە ساڵی ٢٠٢١وە.
دوای ئەو وڵاتانەش ئوسترالیا پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد.
کۆتا وڵاتی جیهانیش کە دەچێتە ساڵی ٢٠٢١ وڵاتی سامۆوای ئەمریکییە کە دەکەوێتە باشووری زەریای ئارامەوە.
سامۆوا و کیریباتی وەک یەکەم وڵات چوونە ساڵی نوێوە