Sinan Doğan
26 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2022
بۆگۆتا - AA
لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٧ پلە لە سنووری ئیکوادۆر لە کۆڵۆمبیا، یەک کەس برینداربوو و ٣٠ خانووش زیانیان بەرکەوت.
پەیمانگای جیۆفیزیکی ئیکوادۆر، رایگەیاند بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی ١٣ کیلۆمەتر روویداوە ناوەندەکەی شاری سان گابرێ بووە کە ١٢٠ کیلۆمەتر لە کیتۆی پایتەختەوە دوورە.
بەرپرسانی ئیکوادۆر بڵاویان کردەوە کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە ٣٠ خانوو لە ناوچەکانی مۆنتوفار، ئیسپیخۆ و تولکان زیانیان بەرکەوتووە و کەسێکیش برینداربووە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی، کریستیان تۆرێس لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن رەوانەی ناوچەکە کراون.
کۆلۆمبیا هیچ زانیارییەکی لەبارەی بوون و نەبوونی زیانی گیانی و ماددیی بەهۆی بوومەلەرزەکە بڵاونەکردەوە.