Sefa Şahin,Hozan Mohammed Jabbar
23 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٢:١٩ی ئەمڕۆو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٣ پلە، پارێزگای قەهەرەمانمەڕەش باشووری تورکیای هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD) لە ماڵپەڕی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە، قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای قەهەرەمانمەڕەش بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.