Alaattin Doğru
25 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
لە ١٤ههمین رۆژدا ئاگری لادیراس کۆنترۆڵکرا كه ناوچەی ژیرۆند باشووری رۆژئاوای فەڕەنسای گرتبوویهوه.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا بڵاو کراونەتەوە، دوای ئەوەی ١٢ رۆژ لەمەوبەر ئاگری لاتێستێ دێ بوش کۆنترۆڵکرا، رێگە گیرا لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکەی لادیراس.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە رایانگهیاندووه، دەیان هەزار هاووڵاتیی کە گوازراونەتەوە ناوچەی پارێزراو، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ وحاڵی خۆیان.
هاوكات بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە هێشتا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە لادیراس و لاتێستێ دێ بوش زیان بە رووبەری ٢٠ هەزار و ٨٠٠ هێکتار ناوچەی سەوزایی گەیشتووە.
خاوەن هۆتێل و شوێنه گەشتیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهۆی ئاگرەکەوە گەشتیاران دەیانەوێت گەشتە بەرنامە بۆ داندراوەکانیان هەڵبوەشێننەوە.
داواکاری گشتیی کامبار، کارین هاڵەی، ١٨ی تەمووز رایگەیاند ئەو ئاگرەی ناوچەکانی فینیستەر و برێنیلیس-ی گرتووەتەوە لە ئاکامی ئاگر تێبەردانەوە بووە.