İsa Toprak
05 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
لە قەزای سامانداغ لە پارێزگای هاتای، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاو (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی چوار پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، چەقەکەی قەزای سامانداغ بووە و لە قووڵایی شەش کیلۆمەتر ڕوویداوە.