Emre Doğan
19 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2022
دۆحە - AA
سبەی لە یاری کردنەوەی جامی جیهانی فیفا ٢٠٢٢دا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیکوادۆر و قەتەر کە میوانداریی جامەکە دەکات رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
یاری گرووپی A کە لە یاریگای ئەلبەیت لە شاری ئەلخور ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ١٩:٠٠ بەکاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و ناوبژیوانی ئیتاڵی، دانیێل ئۆرساتۆ بەڕێوەی دەبات.
هەر یەک لە سیرۆ کاربۆنی و ئەلیساندرۆ جیالاتینی ئەرکی یاریدەدەری ناوبژیوان دەگرنە ئەستۆ و چوارەم ناوبژیوانیش ئیستڤان کۆڤاچ-ی رۆمانی دەبێت.
قەتەر کە یەکەمجارە میوانداریی جامی جیهانی دەکات، هەوڵ دەدات سوپرایس بکات. هەڵبژاردەی ئیکوادۆر-یش کە جاری چوارەمە لە ئاستی پلە یەکی هەڵبژاردەکاندا یاری دەکات، ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵە.
یارییەکی دیکەی گرووپی A، رۆژی دوو شەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، لە نێوان هۆڵەندا و سێنیگال ئەنجام دەدرێت.