Yunus Kaymaz
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2022
دۆحە - AA
ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کەریم بنزیما بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەردا بکات.
یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، یاریزانە تەمەن ٣٤ ساڵانەکە لە میانی مەشق و راهێنانەکاندا، تووشی پێکان هاتووە و ناتوانێت بەشداری لە مۆندیالدا بکات.
هەریەک لە یاریزانان نگۆلۆ کانتێ، پاوڵ پۆگبا، پرێنسێل کیمپێمبی و کریستوفر نکونکو-یش بەهۆی پێکانەوە بانگهیشتی پێکهاتەی هەڵبراژدەکەیان (فەڕەنسا) نەکرابوون.