جيهان

کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و کوێت

- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ: "بەردەوامبوونی قەیرانی کەنداو، بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی ناوچەکە و جیھاندا، نییە".

Zana Natık Kerem  | 20.03.2019 - نوێکردنەوە : 21.03.2019
کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و کوێت

Kuwait

کوێت - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە بەردەوامبوونی قەیرانی کەنداو و چارەسەرنەکردنی، بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی ناوچەکە و جیھاندا نییە، ھەروەھا ستایشی ھەوڵەکانی میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح-ی کرد کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە خستوویەتیەگەڕ.

مایک پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت، سەباح خالید حەمەد سەباح گوتی: "ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی کوێت و ستایشی ئەو ھەوڵانەی میری کوێت دەکەم کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەنداو خستوویەتیەگەڕ".

میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح رۆڵی نێوەندگیری دەگێرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەنداو کە لە ٥ی حوەزیرانی ساڵی ٢٠١٧دا سەری ھەڵداوە ئەویش دوای ئەوەی ھەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر سەرجەم پەیوەندییەکانییان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و گەمارۆیان بەسەریدا سەپاند.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ گوتیشی: "لەگەڵ کوێت لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ژمارەیەک پرسی نێودەوڵەتییەوە، ھەماھەنگی دەکەین".

سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا لەھەمبەر پڕۆسەی ئاشتی لە ناوچەکە، مایک پۆمپیۆ گوتی: "ھیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکا نەکراوە لە ھەمبەر پڕۆسەی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

سەبارەت بە رۆڵی کوێت-یش لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی قاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە کویت ھاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی قاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە و گوتیشی: "ژمارەیەک یاداشتنامە لە بواری بازرگانی، ھاوکاری و رۆشنبیری لەگەڵ کوێت واژوو دەکەین و ھەوڵدەدەین پەیوەندییەکانی نێوانیشمان پتەوتر بکەین".

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی کوێت، سەباح خالید سەباح رایگەیاند کە پەیوەندییەکی ستراتیژی لە نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا ھەیە.

سەباح خالید سەباح ئاماژەی بە ھەڵوێستی ئەمریکادا لە ھەمبەر بەرگریکردن لە ئاسایشی ناوچەی کەنداو گوتیشی: "لەگەڵ لایەنی ئەمریکی جەختمان لەوە کردەوە کە گرنگە بەپێی مەرجەعییە سیاسییەکان، قەیرانی یەمەن چارەسەر بکرێت".

لە بارەی قەیرانی کەنداویش ، سەباح خالید سەباح رایگەیاند ئەمریکا پشتیوانی لە ھەوڵەکانی میری کوێت دەکات کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەنداو خستوویەتەگەڕ و گوتیشی: "بڕوامان بە ئەمریکا ھەیە کە بە بیرۆکە، گرنگی دەدات بە پڕۆسەی ئاشتی لە ناوچەکە".

دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە کوێت و لەگەڵ میری ئەو وڵاتە، سەباح ئەحمەد جابر سەباح کۆبوویەوە.

مایک پۆمپیۆ ھەر لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دوای کوێت سەردانەی ئیسرائیل و لوبنان دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın