راپۆرتی رێژه‌ی دڵخۆشیی له جیهان بڵاوكرایه‌وه
له راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به رێژه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵك پێنج وڵاتی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیان.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی راپۆرتی دڵخۆشیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێژه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵك له‌و وڵاتانه زیاتره كه ده‌وڵه‌ته‌كانیان خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌یی پته‌ون نه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆر گه‌شه‌سه‌ندوون له رووی ئابوورییه‌وه.
له راپۆرته‌كدا فینله‌ندا له ریزی یه‌كه‌مدا هاتووه و به دوای ئه‌ویشدا به ریزبه‌ند دانمارك، نه‌رویج، ئایسله‌ندا، هۆڵه‌ندا، سویسرا، سوید، نیوزله‌ندا، كه‌نه‌دا و نه‌مسا هاتوون.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج پێنج وڵاتی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیان و ته‌نها یه‌كێك له ١٠ وڵاتانه‌ی له رووی ئابوورییه‌وه هه‌ره گه‌شه‌كردوون له ریزبه‌ندی ده یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دا دێت و له ریزی نۆیه‌می جێ ده‌گرێت كه كه‌نه‌دایه. ئه‌مریكا كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهانه له ریزی ١٩میندا دێت، چین كه له رووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه له دوای ئه‌مریكایه له ریزی ٩٤مین، ژاپۆن له ریزی ٥٨مین، ئه‌ڵمانیا له ریزی ١٧مین، بریتانیا له ریزی ١٥مین، هیندستان له ریزی ١٤٠مین، فه‌ڕه‌نسا ٢٤ه‌مین، به‌ڕازیل ٣٢ه‌مین و ئیتاڵیاش له ریزی ٣٦ه‌میندایه.
ریزبه‌ندی دڵخۆشی خه‌ڵك له رووسیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو نۆ پله هاتووەته خواره‌وه و له ریزبه‌ندی ٦٨ه‌میندا جێگیر بووه.
توركیا كه ١٧ه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهانه له‌و لیسته‌دا له نێوان ١٥٦ ده‌وڵه‌تدا له ریزبه‌ندی ٧٩مدایه.
كه‌مترین رێژه‌ی دڵخۆشیش له‌نێو ئه‌و ١٥٦ ده‌وڵه‌ته‌دا باشووری سودانه به دوای ئه‌ویشدا كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، ئه‌فغانستان، تانزانیا، رواندا، یه‌مه‌ن، مالاوی، سووریا، بۆستوانا و هایتی دێن.
٢٠ی ئاداری هه‌موو ساڵێك وه‌ك "رۆژی جیهانی دڵخۆشی" له جیهان یاد ده‌كرێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن