جيهان

کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سکرتێری یەکەمی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین سای

Mümin Altaş  | 01.09.2025 - نوێکردنەوە : 01.09.2025
کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سکرتێری یەکەمی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین سای

Ankara

تیانجین - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سکرتێری یەکەمی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین، سای چی کۆبووەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان، کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٢٥هەمین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای لە شاری تیانجین-ی چینە، لە پەراوێزی لووتکەکەدا بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی.

دیداری سەرکۆمار ئەردۆغان و سکرتێری یەکەمی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین سای لە خوانێکی کارکردندا لە میوانخانەی تیانجین بەڕێوەچوو.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە شاندێکی گەورە لە تیانجینن.

هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان دیدارەکەی دوێنێی لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ وەبیرهێنایەوە و، ڕایگەیاند: "لە دیدارەکەی دوێنێماندا جەختمان لەسەر پابەندبوونمان بە پەرەپێدانی ھاریکاریی لەگەڵ وڵاتەکەتان لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە. خوازیارین ئەم ھاریکارییە لە پلاتفۆڕمەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، G20 و بریکس بەھێزتر بکەین. چاوەڕوانین پشتیوانیتان بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوی ھاریکاریی شەنگەھای بەردەوام بێت. دەمانەوێت قەبارەی بازرگانییمان کە نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلارە، بە شێوەیەکی ھاوسەنگ و بەردەوام زیاد بکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın