ترەمپ ڕەتیکردەوە نمایشە سەربازییەکانی چین وەک "تەحەدایەک بۆ ئەمریکا" تەماشا بکرێت
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "چین زۆر لەوە زیاتر پێویستی بە ئێمەیە کە ئێمە پێویستمان بەوانە".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕەتیکردوە نمایشە سەربازییەکانی چین وەک "تەحەدایەک بۆ ئەمریکا" تەماشا بکرێت و، ڕایگەیاند: "چین زۆر لەوە زیاتر پێویستی بە ئێمەیە کە ئێمە پێویستمان بەوانە".
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، ترەمپ ڕەتیکردەوە نمایشە سەربازییەکانی چین وەک "تەحەدایەک بۆ ئەمریکا" تەماشا بکرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا هەوڵدانێک هەیە لەلایەن هەندێک وڵاتەوە لەوانە چین بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی دژی ئەمریکا، ترەمپ ڕایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە نەخێر. چین پێویستی بە ئێمەیە".
گوتیشی: "من شتێکی لەم شێوەیە نابینم. وەک دەزانن پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ (سەرۆکی چین) شی هەیە، بەڵام چین زۆر لەوە زیاتر پێویستی بە ئێمەیە کە ئێمە پێویستمان بەوانە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن