سەرکۆمار ئەردۆغان لە چین لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین کۆبووەوە

Ankara
تیانجین - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٢٥هەمین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای، سەردانی شاری تیانجین-ی چین-ی کردووە، بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی.
لە شوێنی حەوانەوەی خۆی سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی ڕووسیا پوتین کرد.
لە دیدارەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ڕووسیا پوتین، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا و، پرسە هەرێمیی و جیھانیییەکانیان تاوتوێ کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد ھەوڵەکانی تورکیا بەردەوامە بۆئەوەی جەنگی ئۆکراینا بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ھەمیشەیی کۆتایی بێت، دانوستانەکانی ئیستانبوڵ هاوکاربوون لە پرۆسەکەدا.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ھیوای خواست دانوستانەکانی ئازەربایجان-ئەرمینیا بگەنە ئاشتییەکی ھەمیشەیی و، باسی لەوە کرد سەقامگیریی ھەمیشەیی لە قەوقاز لە بەرژەوەندی تورکیا و ڕووسیادا دەبێت.
لە دیدارەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان و پوتیندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و گەشەپێدانی سووریا بە پاراستنی یەکێتی سیاسیی.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دۆستی ئازیزم، دەزانن کە ئارەزووی میوانداری جەنابتان دەکەین لە تورکیا. بانگهێشتان دەکەم بۆ تورکیا. لە نزیکترین کاتدا چاوەڕێتانین سەردانی وڵاتەکەمان بکەن. پەیوەندییەکی دڵسۆزانە لە نێوماندا هەیە کە پشت بەستووە بە متمانە. پەیوەندییەکانمان بەبێ کاریگەری تاقیکردنەوە هەلومەرجییەکان بەرەوپێش دەچێت".
له کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسڵان بایراکتار و وەزیری گهنجینه و دارایی، مههمهت شیمشەک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مههمهت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران و گەورە راوێژکاری سەرکۆمار، چاغری ئەرهان بەشدار بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن