توركيا

نامەی سەرکۆمار ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر گەیشتووەتە دوو هەزار خێزانی شەهید و غازی

سەرۆکی لقی ژنانی ناوەندی گشتیی ئاک پارتی، توغبا ئشک ئەرجان: "تا ئێستا سەردانی دوو ھەزار خێزانی شەھیدان و غازیمان کردووە. ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی نزیکەی ٢٠ ھەزار خێزانی شەھیدان و غازی بکەین".

Betül Bilsel  | 03.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
نامەی سەرکۆمار ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر گەیشتووەتە دوو هەزار خێزانی شەهید و غازی

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی لقی ژنانی ناوەندی گشتیی ئاک پارتی، توغبا ئشک ئەرجان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو نامانەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ خێزانی شەهیدان و غازییەکانی ناردووە، کاردانەوەیەکی زۆر گرنگی لە گۆڕەپانەکەدا هەبووە و، ڕایگەیاند: "تا ئێستا سەردانی دوو ھەزار خێزانی شەھیدان و غازیمان کردووە. ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی نزیکەی ٢٠ ھەزار خێزانی شەھیدان و غازی بکەین".

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەرجان باسی لە سەردانی خێزانی شەهیدان و غازییەکان کرد، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" و گەیاندنی نامەی سەرکۆمار ئەردۆغان کە بە شێوەیەکی تایبەت لە بارەی پرۆسەکە بۆ ئەو خێزانانەی نووسیوە.

توغبا ئیشک ئەرجان باسی لەوە کرد کاتێک بە سەرکۆمار ئەردۆغانیان ڕاگەیاندووە لە سەرەتای پرۆسەکەدا پێویست بە نامەیەکی لەم شێوەیە هەیە، ئەويش بە خۆشحاڵییەوە ڕازی بووە و خۆی نامەکەی نووسیوە.

گوتیشی: "ئەو نامانەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ خێزانی شەهیدان و غازییەکانی نارد، کاردانەوەیەکی زۆر گرنگی لە گۆڕەپانەکەدا هەبوو. تا ئێستا سەردانی دوو ھەزار خێزانی شەھیدان و غازیمان کردووە. ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی نزیکەی ٢٠ ھەزار خێزانی شەھیدان و غازی بکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın