کۆبوونەوەی تۆماس باراک لەگەڵ بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل لە پاریس
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، تۆماس ڕایگەیاند کە لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا، لەگەڵ بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل کۆبووەتەوە.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، تۆماس ڕایگەیاند کە لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا، لەگەڵ بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل کۆبووەتەوە.
تۆماس باراک لە ھەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: "دوێنێ پێنجشەممە لە پاریس لەگەڵ بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل کۆبوومەتەوە، ئەوەش بە ئامانجی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژییەکان بوو، ھەروەھا سەرکەوتوو بووین لە بەدیھێنانی ئەو ئامانجە".
ڕاشیگەیاندووە: "سەرجەم لایەنەکان پابەندبوونی خۆیان بۆ درێژەدان بە ھەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، دووپات کردووەتەوە".