ئیسرائیل سەرکۆنەی بڕیارەکەی فەڕەنسای کرد لەبارەی دان پێدانان بە دەوڵەتیی فەڵەستین
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو هێرشی توندی كردە سەر سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن بەهۆی ئەوەی راگەیاندووە كە لە ئەیلوولی داهاتوودا، فەڕەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

Istanbul
قودس ــ AA
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو هێرشی توندی كردە سەر سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن بەهۆی ئەوەی راگەیاندووە كە لە ئەیلوولی داهاتوودا، فەڕەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.
بنیامین ناتانیاهو لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: "بە توندی سەرکۆنەی بڕیارەكەی سەركۆماری فەڕەنسا دەكەین لەبارەی دان پێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین".
بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەو هەنگاوەی ئیمانویڵ ماکرۆن "بە پاداشت بۆ تیرۆر دادەنرێت، هەروەها دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ دروستکردنی سیخوڕێکی نوێی ئێرانی، هەروەک چۆن غەززە بووەتە بە سیخوڕی ئێران".
هەروەها بانگەشەی ئەوەشی كردووە: "دەوڵەتی فەلەستینی لەم هەلومەرجەدا، دەبێتە سەکۆیەک بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل، نەک بۆ ژیانێکی ئاشتییانە لەپاڵ ئیسرائیل".
دوێنێ پێنجشەممە سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن ڕاگەیاندبوو كە وڵاتەكەی لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن