توركيا, جيهان

بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکان ئێران و وڵاتانی ئەورووپا سەرلەنوێ لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە

Muhammet Tarhan  | 25.07.2025 - نوێکردنەوە : 26.07.2025
بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکان ئێران و وڵاتانی ئەورووپا سەرلەنوێ لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

بەمەبەستی گفتوگۆکانی نێوان ئێران لەگەڵ بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، شاندەکان بۆ جاری دووەم لە کونسوڵخانەی گشتیی ئێران لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی شاندەکانیان ھەڵگرتبوو، چوونە ناو کونسوڵخانەی گشتیی ئێران لە ئیستانبوڵ.

گفتوگۆکان بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەدەچن.

کۆبوونەوەکە کە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوە بەڕێوەدەچێت، هەریەک لە جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئێران، مەجید تەختڕەوانچی و کازم غەریبئابادی نوێنەرایەتی ولاتەکە دەکەن.

ئێران داواکاری لایەنە ئەورووپییەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ی بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان پەسەند کردبوو.

گرووپی E3 کە لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا پێکھاتووە، لە ١٦ی ئایاردا لە ئیستانبوڵ لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە کۆبووەوە و، لایەنەکان ڕێککەوتن کە دیدارەکان هاوتەریب لەگەڵ گفتوگۆ ناراستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بن.

لە کاتێکدا پرۆسەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوام بوو، ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیراندا ھێرشی کردە سەر ئێران، بەو هۆیەشەوە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئەورووپا پچڕا.

ئێران نیگەرانە لەوەی وڵاتانی ئەورووپا ئەو ماددەیەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کارا بکەن کە پێی دەوترێت (snapback) و ڕێگە دەدات سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥دا هەڵگیران، بگەڕێندرێنەوە.

وادەی ئەو ماددەیە لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی دێت. پێشبینی دەکرێت ئەگەر چارەسەرێک بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەدۆزرێتەوە، وڵاتانی ئەورووپا پێش ئەم بەروارە ماددەکە کارا بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın