جيهان

ئەمریکا بە بەھای ٣٣٠ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازیی بە ئۆکراینا دەفرۆشێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، فرۆشتنی کەلوپەل و خزمەتگوزاری سەربازیی بە بەھای ٣٣٠ ملیۆن دۆلار بە ئۆکراینا پەسەند کرد.

Sercan İrkin, Muhammed Kılıç  | 25.07.2025 - نوێکردنەوە : 25.07.2025
ئەمریکا  بە بەھای ٣٣٠ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازیی بە ئۆکراینا دەفرۆشێت

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، فرۆشتنی کەلوپەل و خزمەتگوزاری سەربازیی بە بەھای ٣٣٠ ملیۆن دۆلار بە ئۆکراینا پەسەند کرد.

ئاژانسی ئاسایش و ھاریکاریی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگون" لە ڕایگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی کەلوپەل و خزمەتگوزاری سەربازیی بە بەھای ٣٣٠ ملیۆن دۆلار بە ئۆکراینا.

ڕاشیگەیاندووە کە لەچوارچێوەی گرێبەستی فرۆشتنەکەدا، ١٨٠ ملیۆن دۆلار بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دروستکراوی ئەمریکا لە ئۆکرانیا، تەرخان دەکرێت.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە ھەر لەچوارچیوەی گرێبەستی فرۆشتنەکەدا، ١٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ چاککردنەوە و نوێکردنەوەی تۆپھاوێژی M109 ی دروستکراوی ئەمریکا لە ئۆکراینا، تەرخان دەکرێت.

ئاماژە بەوەشداوە کە ئەم دوو گرێبەستە، دەبنە مایەی بەھێزکردنی توانای ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی لە ھەمبەر ھەڕەشە و ھێرشەکانی ئێستا و داھاتووی ڕووسیا، بەرگریی لەخۆی بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın