جيهان

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٢ ھەزار و ٦٢٣ کەس

Muhammed Emin Canik  | 29.03.2024 - نوێکردنەوە : 29.03.2024
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٢ ھەزار و ٦٢٣ کەس

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣٢ ھەزار و ٦٢٣ فەڵەستینی کوژراون.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانیيانی ھێرشەکانی ئیسرائیلی خستووەتەڕوو کە ١٧٥ رۆژە بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٧١ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژران، ١١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئێسرائیلدا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢ ھەزار و ٦٢٣ کەس و، تێکڕای ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٥ هەزار و ٩٢ کەس.

قودرە ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın