جيهان

حەماس: "وەڵامی ئیسرائیلمان لە بارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە وەرگرت"

Hamdi Yılmaz, Esat Fırat  | 27.04.2024 - نوێکردنەوە : 27.04.2024
حەماس: "وەڵامی ئیسرائیلمان لە بارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە وەرگرت"

Quds

قودس - AA

بزوتنەوەی بەرگریی ئیسلامی فەڵەستین، حەماس بڵاویکردەوە وەڵامی فەڕمی ئیسرائیلیان لە بارەی هەڵوێستی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل کە لە ١٣ی نیساندا بە میسر و قەتەری نێوەندگیری گەیاندووە، وەرگرتووە.

خەلیل حەیە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس بەبێ خستنەڕووی وردەکاریی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "بزوتنەوەی حەماس لەم پێشنیارە دەکۆڵێتەوە و لە دوای تەواوبوونی کارەکان وەڵامەکە دەداتەوە (بە نێوەندگیرەکان)".

حەیە لە ٢٤ی نیساندا ئاماژەی بەوە کردبوو کە هەڵوێستێکی نەرمیان لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئیسرائیل نیشانداوە، بەڵام حکوومەتی تەل ئەبیب کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززەی ڕەتکردەوە و پرۆسەکەی درێژ کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın