جيهان

وەزیرانی ڕاستەڕەوی توندئاژۆ لە ئیسرائیل سمۆتریچ و بن غەڤیرهەڕەشەیان لە ناتانیاهو کرد لەبارەی هێرشی سەر ڕەفەح

Said Amori, Çağrı Koşak  | 28.04.2024 - نوێکردنەوە : 29.04.2024
وەزیرانی ڕاستەڕەوی توندئاژۆ لە ئیسرائیل سمۆتریچ و بن غەڤیرهەڕەشەیان لە ناتانیاهو کرد لەبارەی هێرشی سەر ڕەفەح

Israel

قودس - AA

هاوبەشە ڕاستڕەوە توندئاژۆکانی حکوومەت لە ئیسرائیل، وەزیری دارایی وڵاتەکە، بێزالیل سمۆتریچ و وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە، ئیتمار بن غەڤیر هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتیان لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان، بنیامین ناتانیاهو کرد لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هێرشی سەر ناوچەی ڕەفەح.

لە هەواڵێکدا کە لە تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KANدا بڵاوکراوەتەوە، سمۆتریچ و بن-غەڤیر هەڕەشەی کشانەوە لە حکوومەتەکەی ناتانیاهو دەکەن ئەگەر هێرشی زەمینیی نەکرێتە سەر ناوچەی ڕەفەح لە کەرتی غەززە کە ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا هێرش دەکاتە سەری.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی ئەو هەڵوێستەی سمۆتریچ و بن غەڤیرەوە بەرامبەر ناتانیاهو پێشوەچوون لە پرسی ئاگربەست بەدینەهاتووە.

هەردوو وەزیرەکە بانگەشەی ئەوەیان کردووە لە ئەگەر وازهێنان لە داگیرکردنی ڕەفەح، ئەوا بەرپرسیارێتی ئاسایشی ئیسرائیل جێبەجێ ناکرێت.

لە ئەگەری کشانەوەی پارتەکانی بن غەڤیر کە سەرۆکی پارتی هێزی جووە، لەگەڵ سمۆتریچ سەرۆکی پارتی ئاینی سیۆنیزمە، ئەوا حکوومەتی هاوپەیمانی لە ئیسرائیل کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا بەردەوامە دەڕووخێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın