ژاپۆن تره‌مپ-ی كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستی كردووه به دانوستانی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كاندیدی كردووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
Ankara
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستی كردووه به دانوستانی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كاندیدی كردووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له ڤێتنام رایگه‌یاند كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستی كردووه به دانوستانی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كاندیدی كردووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئابێ دانه‌یه‌كی له‌به‌رگیراوه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی بۆ ناردووه كه بۆ كاندیدكردنی ناوبراو بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له نه‌رویجی ناردووه و له پێشنیاره‌كه‌دا هاتووه: "به‌ناوی ژاپۆنه‌وه ئێوه كاندید ده‌كه‌م. پێشنیار ده‌كه‌م خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی به تۆ بدرێت".
تره‌مپ به بیری هێنایه‌وه كه له یه‌كه‌م ساڵی كاركردنیدا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما له ساڵی ٢٠٠٩ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدرا و گوتی: "له‌وانه‌یه من هه‌رگیز ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رنه‌گرم به‌ڵام ده‌ی. خه‌ڵاته‌كه‌یان دا به ئۆباما، ئه‌ویش له‌وه تێنه‌گه‌یشت كه بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدا. هێشتا ١٥ چركه نه‌بوو كه هاته سه‌ر كار ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدا. گوتی 'جا چیم كردووه تا شایسته‌ی ئه‌وه به‌م'. له‌وانه‌یه من هه‌رگیز ئه‌و خه‌ڵاته نه‌به‌مه‌وه".
لای خۆیشیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن كاندیدكردنی تره‌مپ-ی له‌لایه‌ن ئابێ-ه‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ناچێته ناو ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی گفتوگۆكه‌ی ئابێ و تره‌مپ.