Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
16 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
ئیدلب – AA
گروپه تیرۆریستییه‌كان كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن شه‌وی دوێنێ زیاتر له ١٠٠ گولله تۆپیان ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی نیشته‌جێبوون كرد كه ده‌كه‌ونه سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب".
دره‌نگانی شه‌وی دوێنێ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د لێكتێگه‌یشتنی سۆچی پێشێل كرد و زیاتر له ١٠٠ گولله تۆپی ئاراسته‌ی گونده‌كانی حه‌ویز، توه‌ینه، شه‌ریعا و باب ئه‌لتاكا له ناحیه‌ی قه‌لعه مادك له دۆڵی غاب كه ده‌كه‌وێته گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌ما و شارۆچكه‌كانی لاتامینه و كه‌فه‌ر زیتا كرد كه ده‌كه‌ونه گونده‌واره‌كانی باكووری حه‌ما.
به‌ڕێوبه‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندڵ "رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له شه‌ودا دڕندانه ١٠٠ گولله تۆپی ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه كرد".