جيهان

ڕووداوێکی تەقەکردن لە قودس کوژران و برینداربوونی ٢٠ ئیسرائیلی لێکەوتەوە

لە ئاکامی ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری قودس کە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە، پێنج ئیسرائیلی کوژراون و ١٥ی دیکەیش برینداربوون.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 08.09.2025 - نوێکردنەوە : 09.09.2025
ڕووداوێکی تەقەکردن لە قودس کوژران و برینداربوونی ٢٠ ئیسرائیلی لێکەوتەوە

Quds

قودس ــ AA

لە ئاکامی ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری قودس کە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە، پێنج ئیسرائیلی کوژراون و ١٥ی دیکەیش برینداربوون.

ڕۆژنامەی ھائارتز-ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە پێنج ئیسرائیلی لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری قودس کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە.

باسی لەوەش کردووە کە ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە، کوژراون.

ھاوکات تیمی فریاکەوتنی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ڕووداوی تەقەکردنەکەدا، پێنج کەس کوژراون و ١٥ی دیکەیش برینداربوون کە برینی پێنجیان زۆر سەختە.

ھەروەھا ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووتی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە ڕووداوی تەقەکردنەکە لە باکووری قودس ڕوویداوە و بەھۆیەوە ١٥ کەس برینداربوون.

ھەر لەوبارەیەوە پۆلیسی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ڕووداوی تەقەکردنەکەدا، لە چوار ڕێیانی ڕامۆت لە شاری قودس ڕوویداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın