"ڕێژەی عومرەکارانی تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا ٢٤ لەسەدا زیادی کردووە"
وەزیری حەجی سعوودیە، تەوفیق ڕەبیعە ڕایگەیاند کە ڕێژەی عومرەکارانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، ٢٤ لەسەدا زیادی کردووە.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزیری حەجی سعوودیە، تەوفیق ڕەبیعە ڕایگەیاند کە ڕێژەی عومرەکارانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، ٢٤ لەسەدا زیادی کردووە.
تەوفیق ڕەبیعە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا،عەلی ئەرباش لە ئیستانبوڵ ئاماژەی بەوەشدا کە ساڵی ڕابردوو ٦٩٤ ھەزار ھاووڵاتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی عومرە چوونەتە سعوودیە.
ڕاشیگەیاند کە ڕێژەی عومرەکارانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، ٢٤ لەسەدا زیادی کردووە.
باسی لەوەش کرد کە وەزارەتی حەجی سعوودیە ھەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە حاجیان و عومرەکارانی تورکیا بکات.
گوتیشی: "ئێمە کارمان کردووە بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سعوودیە و ئێستا ھەفتانە ٥٠٠ گەشتی ئاسمانی لەنێوان فڕۆکەخانەکانی ھەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێن".