سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: "بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانماندا لەگەڵ ئێران بەدی ھاتووە"
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی ڕایگەیاند کە ھێشتا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ئاژانسەکەیان لە ئێران جێبەجێ دەکرێن، ئەوەش وەک سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە ڕێککەوتنی ئەمنی گشتگیریان لەگەڵیاندا ھەیە.

Burgenland
ڤیەننا ــ AA
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی ڕایگەیاند بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانیاندا لەگەڵ ئێران، بەدی ھاتووە.
ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کە ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەدا کە ھێشتا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، تەوەری سەرەکیی ھەوڵەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە.
ڕاشیگەیاند کە ھێشتا کە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ئێران جێبەجێ دەکرێن، ئەوەش وەک سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە ڕێککەوتنی ئەمنی گشتگیریان لەگەڵیاندا ھەیە.
گوتیشی: "بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانماندا لەگەڵ ئێران، بەدی ھاتووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن