Davut Çolak,Rewa Mahmood Hasan
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
کۆپنهاگن - AA
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دانیماڕک، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، پارتە چەپڕەوەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.
دوای پرۆسەی هەڵبژاردن کە لە دانیماڕک بەڕێوەچوو، لەسەدا ٩٣،٦ی دەنگەکان جیاکرانەوە و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان بێت، هەریەک لە پارتی سۆشیال دیموکرات، پارتی سۆشیال لیبڕاڵ، پارتی گەلی سۆسیالیستی و لیستی یەکێتی کە پێکەوە هاوپەیمانییەتییەکی چەپیان دروست کردبوو، سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە کۆی ١٧٩ کورسی پەرلەمانی، هاوپەیمانی چەپ ٩١ کورسی و، هاوپەیمانی راستڕەوەکان ٧٥ کورسیان بەدەست هێناوە.
لە تەواوی وڵاتدا ١٧٥ پەرلەمانتار دیاری دەکرێت و، لەهەریەک لە دوورگەکانی فارۆی و گرۆنلاندی سەر بە شانشینی دانیماڕک، ٢ پەرلەمانتار دیاری دەکەن.
لەکۆی نزیکەی ٥.٨ ملیۆن دانیشتوان، لە ٢٠١٩دا ٤ ملیۆن ٢١٩هەزار دەنگدەر هەبوون لە دانیماڕک. ریژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنیشدا لەسەدا٨٤ بوو.