Orhan Onur Gemici
14 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
ئەنقەرە- AA
بەناو بەرپرسی ئیسکەندیناڤیا لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا، کە لە لیستی سووری داواکراواندایە، ج. د. لە دانیمارک دەستگیرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دوای ئەوەی زانیاریی ئەوە گەیشت ج. د. کە لە لایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی ئینتەرپۆڵ-یۆرۆپۆڵ لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەنگاو بە هەنگاو چاودێریی دەکرێت و لە لیستی سووری داواکراواندایە و لە ١٩٢ گەڕان بەدوایدا درێژەی هەیە، لە زانیارییەکاندا ئاماژە بەوەکرابوو کە ناوبراو لە ئەڵمانیاوە بەرەو دانیمارک دەچێت، دەست بە کارەکان بەمەبەستی دەستگیرکردنی کرا.
ج. د. کە بە تاوانی "ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە'' فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەمەبەستی رادەستکردنەوەی بە تورکیا لە دانیمارک دەستگیرکرا.
بەناو بەرپرسی ئیسکەندیناڤیا لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا، ج. د. لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٧دا لە کەمپەکانی تیرۆریستان بووە لە باکووری عێراق و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە مۆسکۆ بەشداریی کردووە.