Sangar Hamad Azeez
14 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند: "لە ٢٤ی حوزەیراندا تورکیا و گەلی تورکیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. دیموکراسییەکەمان کە هەوڵی لەکەدارکردنی دەدرا، بردییەوە. هەڵوێستی نیشتمانیی و خۆماڵی سەرکەوت".
دەوڵەت باخچەلی لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
باخچەلی رایگەیاند: "بۆ ئەوەی کە ئەو ئەرکی هاوسەنگی و چاودێرییەی گەلەکەمان بە ئێمەی داوە بە شایستەیی بە ئەنجام بگەیەنین، هەر یەکێک لە هاوڕێکانمان بە دڵسۆزییەکی لە رادەبەدەرەوە و بەمەبەستی بەشدارییکردنی لە چالاکییەکانی یاساداناندا، دوایین ئامادەکارییەکانیان کردووە. مەهەپە ئەو ئەرکەی کە شانی داوەتە بەر بە بێ کەموکوڕیی بەجێدەگەیەنێت. لە ٢٤ی حوزەیراندا تورکیا و گەلی تورکیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. دیموکراسییەکەمان کە هەوڵی لەکەدارکردنی دەدرا، بردییەوە. هەڵوێستی نیشتمانیی و خۆماڵی سەرکەوت".
گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه مه‌هه‌په له پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌پێی پێویست و به ته‌واوه‌تی به‌رپرسیارێتی سیاسیی، مێژوویی و ئەرکی سه‌رشانی ئه‌نجام ده‌دات".
هەروەها رایگەیاند: "دەمەوێت هۆشداریی بدەمە ئەوانەی کە بیرەوەریان سڕدراوەتەوە، کە قسەیەک نەکەن لێی پەشیمان ببنەوە. لە خوا بەزیاد بێت، ئێمە لەوەی گوتوومانە پەشیمان نابینەوە. ئەوەی ئێمە بناسێت دەزانێت، ئەوەشی کە نەمانناسێت، ئەوە خۆی دەزانێت. ئەو نەگبەتانەی کە دەڵێن باسی پلەکەم 'زۆر درێژ' کردەوە، ئەوانەی کە بە هەدەپە دەڵێن 'بزووتنەوەی سیاسیی کورد' و برا بە رەگەز کوردەکانمان دەخەنە ژێر باری تۆمەتەوە، ئەوانەی کە هزر و نیشتمانپەروەرییان نییە و ڤاکسینی هیوا لە پەکەکە دەدەن، رەنگە پەشیمان ببنەوە، بەڵام پەشیمانی هەرگیز لای ئێمە بوونی نییە".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند: "هیچ کەسێک ئەوەندە هێزی نییە کە لەرێگەی هەڵکشان و داکشانی بازاڕەکان و پیلانەکانەوە، بیەوێت سازش بە تورکیا بکات".
گوتیشی: "كه‌وتووینه‌ته قۆناغێك كه بڕیاره‌كان به‌په‌له بدرێن. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان پێ هه‌رس ناكرێت بۆ دروستكردنی هه‌وراز و نشێو له ئابووریدا به دوای فێڵبازییهوهن له دراوی بیانی و سوودا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن. گه‌لی تورك چۆكیان بۆ دانادات".
دەوڵەت باخچەلی باسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کرد و گوتی: "پێویستە تورکیا بەڵای فەتۆ و هەڕەشەی پەکەکە بە تەواوەتی لەناوببات و لە رۆژەڤی خۆیدا بیانکاتە دەرەوە، دەبێت ئایندەمان مسۆگەر بکەین".
باخچەلی گوتیشی: "ئێمه كردارمان ده‌وێ نه‌ك قسه. ئه‌گه‌ر به‌پێی پێویست په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاسایی ببنه‌وه، ناتۆش به‌ڕاستی پشتگیری توركیا بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ده‌بێت چه‌ند فه‌تۆچی ناپاك له ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا هه‌بن هه‌موویان راده‌ستی توركیا بكرێنه‌وه".
له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشەوە گوتی: "ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی له‌وجۆره بێته په‌رله‌مان مه‌هه‌په چی پێویست بێت ده‌یكات".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی لێبووردنی گشتیەوە گوتی: "بابەتی لێبووردن لە رۆژەڤماندایە، لە بەڵێنی هەڵبژاردنماندایە. ئەو کاتەی کە کارەکانی یاسادانان لە پەرلەمان دەستیپێکرد، هاوڕێیانمان لەرێگەی کارێکی وردەوە سەبارەت بەوەی کە چۆن یاسایەکی لێبووردن دەربکرێت، پرۆژە یاسایەک پێشکەشدەکەن. ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین. بە ٤٩ پەرلەمانتارەوە چەندێک سەرکەوتوو دەبین تیایدا، ئەوەش بە تێپەڕینی کات، دەبینین".