Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
07 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
جێگری راوێژكار له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا و ناتۆ، ئاندریو وینتهرنیتز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كڕینی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه له رووی F-35ه‌وه ''مه‌ترسی قبوڵنه‌كراوی'' هه‌یه و، ئومێدی خواست ئه‌نقه‌ره ئه‌و كڕینه ئه‌نجام نه‌دات.
له‌میانی كۆڕبه‌ندێكدا له‌ژێر ناوی ''داهاتووی هاریكاری ئاسایشی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی'' كه له واشنتۆن له‌لایه‌ن رێكخراوی بیری فۆریجن پۆلیسی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له واشنتۆنه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سازكرابوو، وینتهرنیتز گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌مه‌كانی به‌رگری S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه، وینتهرنیتز رایگه‌یاند: ''كڕینی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه مه‌ترسی قبوڵنه‌كراو دروست ده‌كات، چونكه راداری سیسته‌مه‌كه زانیاری هه‌ستیاری باڵاترین كوالیتی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی F-35مان بۆ سوپای رووسیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. به‌لای ئێمه‌وه رێگریه‌ك نییه كه نیگه‌رانییه‌كانمان له‌و باره‌یه‌وه كه‌مبكاته‌وه''.
وینتهرنیتز باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌و باره‌یه‌وه و، گوتی: ''ئه‌و كڕینه یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی توركیا به ناتۆوه هه‌یه‌تی''.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چی ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا S-400 كڕی، وینتهرنیتز رایگه‌یاند: '' ئومێده‌وارم S-400كان له رووسیاوه قبوڵ نه‌كه‌ن''.