Zuhal Demirci,Murat Demirci,Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
لێفکۆشا - AA
هاووڵاتیانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بۆ دیاری کردنی ٥٠ ئەندامی نوێ بۆ ئەنجوومەنی کۆماریی وڵاتەکەیان، ئەمڕۆ روویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کرد.
هاووڵاتیانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لەوەتەی ساڵی ١٩٧٦ەوە بە هەڵبژاردنی پێشوەختیشەوە ئەمە ١٥هەمین جارە بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا.
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی کۆماریی لە کاتژمێر٨:٠٠ دەستی پێکرد و تاوەکو کاتژمێر ١٨:٠٠ بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵبژاردنەدا، ١٩٠ هەزار و ٥٥١ دەنگدەر لە ٧١٩ بنکەی دەنگدان دەنگ دەدەن و هاوکات ٣٧٩ کاندید لە ٨ پارتی سیاسی و ٩ کاندیدی سەربەخۆ، پێشبرکێ دەکەن بۆ چوونە نێو ئەنجوومەنی کۆماریی.
دوای ئەوەی کاژمێر ١٨:٠٠ سندوقەکانی دەنگدان دادەخرێت، راستەوخۆ دەست دەکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و تاوەکو کاتژمێر١٩:٠٠ بەهیچ شێوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا ناکرێت، لە کاتژمێر١٩:٠٠-٢١:٠٠ ئەنجامەکان ناوبەناو بڵاو دەکرێنەوە تا لەدوای کاتژمێر٢١:٠٠ قەدەغەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان هەڵدەگیرێت.