Uğur Çil,Muhammet Ali Kemal
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، زیگمار گابرێل دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا میوانداریی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵوی کرد، بەدەستی خۆی چای پێشکەشی چاوشئۆغڵو کرد.
زیگمار گابرێل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی کۆبوونەوە گەرم و گوڕ و دۆستانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، بڵاوکردەوە.
وێنەکەی گابرێل کە یەکەمجارە پێشوازیی لە وەزیرێکی بیانی لە ماڵەکەی خۆیدا دەکات، لە کاتێکدا گیراوە کە وەزیرە ئەڵمانییەکە سەرگەرمی پێشکەشکردنی چایە بە هاوتا تورکییەکەی.