Atila Altuntaş
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
ستۆکهۆڵم - AA
دوای ئەوەی لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا لە دانمارک ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە (H5N8) بەدیکرا، دەستکرا بە لەناوبردنی ٣٦ هەزار قەل.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمانگەی خۆراک و کۆنترۆڵکردن لە دانمارک لەناو کێڵگەیەکی پەلەوەردا لە دوورگەی لۆللاند کە ٣٦ هەزار قەلی تیادا بەخێودەکرێت، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە دۆزراوەتەوە.
لە کاتێکدا لە بەیننامەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەیەکی زۆر قەل لە کێڵگەکەدا مرداربوونەتەوە و دوای پشکنین ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەیان تیادا دۆزراوەتەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو کە قەلەکان لە قاز و مراوی کێوی-یەوە تووشی پەتاکە بوون.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە لەمڕۆوە دەست کراوە بە لەناوبردنی قەلەکان و پرۆسەی لەناوبردنیان چەند رۆژێک دەخایەنێت.