Fuat Kabakçı
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
په‌كین - AA
لی كچیانگ له ده‌نگدانی په‌رله‌مانی چیندا بۆ دووه‌مجار به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له 13ـه‌مین قۆناغی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی كۆنگره‌ی گه‌لی نیشتمانی چیندا كه له په‌كین سازكرا، لی كچیانگ له لایه‌ن سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ-ه‌وه وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنیشانكرا.
لی كچیانگ له ده‌نگدانێكدا كه له كۆنگره‌ی گه‌لی نیشتمانی چیندا به‌ڕێوه‌چوو كه به‌رزترین ئۆرگانی یاسادانانی ئه‌و وڵاته‌یه، له كۆی ده‌نگی دوو هه‌زارو 966 نوێنه‌ر، ده‌نگی دوو هه‌زار و 964یانی به‌ده‌ستهێنا و دووباره به سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
پاشان شی جین پینگ بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی واژووكرد بۆ دامه‌زراندنی لی كێچیانگ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران.