Fuat Kabakcı,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
په‌كین – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین به تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه پته‌و و سه‌قامگیر و دروسته‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه و وه‌ڵامدەری چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه، داوایشی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی واشنتۆن كۆببنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، گینگ شوانگ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئاسایی خۆیدا له په‌كین-ی پایته‌خت له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی چین و ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا، رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه پته‌و و سه‌قامگیر و دروسته‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه و وه‌ڵامگۆی چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه".
ناوبراو هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ڕ بۆ بونتانیانی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی چین و ئه‌مریكا له سه‌ر بنه‌مای كاری هاوبه‌ش و سه‌قامگیری له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و گوتی: "له‌و میانه‌یه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بێ هه‌ردوولا كۆببنه‌وه".