Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئێران ده‌ستی كردبێته‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ سووریا كه دوای سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبۆته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی CNBC ئه‌مریكی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی كۆمپانیاكانی چاودێری تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت رایگه‌یاند ئێران له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی بۆ به‌نده‌ری بانیاس ره‌وانه كردووه كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سووریا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌وانه‌یه ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بێ بۆ سووریا له دوای سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ش به نهێنی بمێنێته‌وه تانكه‌ره ئێرانییهكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت سیسته‌می GPSیان داخستووه.
كۆمپانیاكانی چاودێری تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت رایانگه‌یاندووه ئێران مانگانه یه‌ك تا سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بۆ سووریا ره‌وانه ده‌كرد به‌ڵام له كۆتایی ٢٠١٨ به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ره‌وانه‌كردنی نه‌وت تا ڕادەیەک راوه‌ستاوه.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له ئایاری ٢٠١٨ تاكلایه‌نه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه و جارێكی دیكه سزاكانی به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئێران‌دا سه‌پانده‌وه.