Muhammet Tarhan
29 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2022
ئەنقەرە/ئیستانبوڵ-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لهبارهی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا رایگهیاند: "لە کۆتاییدا ئەم جەنگە لەسەر مێزی دیپلۆماسی کۆتایی دێت. تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی دیپلۆماسی".
مەولود چاوشئۆغڵو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی جۆرجیا، ئیلیا دارچیاشڤیلی لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، روونكردنهوهی سەبارەت بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەدیهێنانی ئاگر بەست لە نیوان رووسیا و ئۆکراینا و بازرگانی دوو قۆڵی نێوان تورکیا و جۆرجیا دا.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە ساڵی رابردوو یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان جۆرجیا و تورکیایان کردووەتەوە و رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ (وەزیری دەرەوەی جۆرجیا) دارچیاشڤیلی باسیان لە کارنامەی هاوبەش کردووە و هەڵسەنگاندنیان کردووە بۆ چۆنێتی فراوانکردنی و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بە ئاماژەدان بەوەی کە پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان تورکیا و جۆرجیا لە ئاستێکی نموونەییدایە، وهزیری دهرهوهی توركیا جەختی لەوە کردەوە کە گرنگی بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەدەن.
مهولود چاوشئۆغڵو بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە تورکیا هەمیشە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتێکدا پەرەپێبدات، ئاماژەی بەوەکرد کە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە زیادبووندایە.
چاوشئۆغڵو وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە خوازیارن بە شێوەیەکی کاریگەرتر سوودمەند بن لە هێڵی ئاسنینی باکو- تبلیسی-قەرس کە پێگهیهكی گرنگی ههیه له پەیوەندییەکانی گواستنەوە لە ناوچەکەدا، تیشكی خستهسهر ئهوهش كه لەگەڵ هاوتا جۆرجییەکەیدا باسیان لە پرسە ئەمنییەکانی تایبەت بە هەردوو وڵات کردووە.
ههروهها وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە رێککەوتنی گواستنهوهی دانەوێڵە تەنها هەنگاوێک نییە بۆ لابردنی بەربەستی بەردەم هەناردەکردنی خۆراک، وهزیری دهرهوهی توركیا رایگهیاند: "ئەگەر بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت، رێکارێکی زۆر جددیی دەبێت بۆ دروستکردنی متمانە بۆ هەردوولا".
- "لە کۆتاییدا ئەم شەڕە لەسەر مێزی دیپلۆماسی کۆتایی دێت"
مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەسەر پێویستیی سەرنجدانە سەر ئاگربەستی نێوان هەردوولا کردەوە و رایگهیاند: "ئەمە پرۆسەیەک نییە تەنها لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە ئەنجام بدرێت. بێگومان ئەگەر هەردوولا ئامادەبن بۆ گفتوگۆکان، چ لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بێت یان لەسەر ئاستی دیکە، ئێمە میوانداری ئەو کۆبوونەوانە دەکەین".
چاوشئۆغڵو ئاشكرایكرد، هەوڵەکانی سەرکۆماری تورکیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان بۆ ئاگربهستی ههمیشهیی نێوان ئۆكراینا و رووسیا له ئاستی سهركردهكاندا به بێ پچڕان بهردهوامه، گوتی: "پێویستە وڵاتانی سێیەمیش پشتیوانی لە ئاگربەست بکەن. دواجار ئەم شەڕە لەسەر مێزی دیپلۆماسی کۆتایی دێت. تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین کات لایەنەکان بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دیپلۆماسی".