Ekip
29 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2022
کیێڤ- AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی ئاشکرای کرد کە سوپای رووسیا بە مووشەک ھێرشی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەخت و شارەکانی کرۆپێڤێنتسکی، میکۆلایڤ و دۆنباس.
زێلێنسکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی ھێرشەکانی سوپای رووسیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوێنێ چوار جار ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆسەر شاری کێیڤ ئەنجامدراوە و نووسیوویەتی: "سوپای رووسیا بە مووشەک ھێرشی بێبەزەییانەی کردە سەر کیێڤ و کرۆپێڤێنتسکی، میکۆلایڤ و دۆنباس".
سەرۆکی ئۆکراینا ھێرشەکانی رووسیای بە "تیرۆر" ناوبردووە و سوپاسی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاشی کردووە کە بڕیارێکیان پەسەند کردووە کە تیایدا رووسیا وەک دەوڵەتیی پاڵپشتی تیرۆر ناوهێنراوە.
زێلێنسکی هەروەها رایگەیاندووە:
"ئەمڕۆ یان ھەر رۆژێکی دیکەی دوای ٢٤ی شوبات، لە رێی رووداوەکانی ئۆکرایناوە دەتوانن ئەوە ببینن کە لە جیھاندا ھیچ وڵاتێک بە ئەندازەی رووسیا وەبەرھێنانی بۆ تیرۆر ئەنجامنەداوە. بەڕاستی ئەمە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی پێویستی بە وەڵامێکی یاسایی ھەیە. ھیچ پاساوێکیش نییە بۆ ئەوەی کە ئەمریکا ئەو وەڵامە یاساییە نەداتەوە".