ئافاد و مانگی سووری قەتەری هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سووریا درووست دەکەن
Doha
دۆحە-AA
سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد)، بە مەبەستی درووستکردنی هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خیزانە ئاوارەکانی باکووری سووریا رێککەوتنێکی لەگەڵ مانگی سووری قەتەری واژووکرد.
شاندێکی ئافاد کە بە سەردانێکی فەرمی لە قەتەرە، لە دۆحەی پایتەخت لەگەڵ کاربەدەستانی مانگی سووری قەتەری، دامەزراوەی رێکخستنی کاری خێرخوازی قەتەری و کۆمەڵەی خیرخوازیی قەتەری تاوتوێی بوارەکانی هەماهەنگییان کرد.
ئافاد و مانگی سووری قەتەری پرۆتۆکۆڵی پڕۆژەی درووستکردنی گوندێکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی باب باکووری سووریا بۆ ئاوارە سوورییەکان واژووکرد.
پڕۆژەکە کە نزیکەی ٣،٥ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت پرۆتۆکۆڵهكهی لەلایەن سەرۆکی ئافاد، یونس سەزەر و سکرتێری گشتیی مانگی سووری قەتەری، عەلی بن حەسەن ئەلحەمادی واژووکرا.
ئەو گوندهی نیشتەجێبوون کە بە سەرپەرشتیی ئافاد و مانگی سووری قەتەری لە ناوچەی قەڵغانی فورات درووست دەکرێت، لە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێکدێت کە هەریەکەیان ٥٠ مەتر دووجا دەبێت.
هەروەها پرۆژەکە قوتابخانەی سەرەتایی، بنکەی تەندروستی، مزگەوت و بازاڕیش لەخۆ دەگرێت.
سەرۆکی ئافاد، یونس سەزەر لە لێداونێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج له پرۆژەكه باشترکردنی دۆخی ژیانی ئەو ئاوارە سوورییانەیە کە لە خێوهتدا دەژین.
یونس سەزەر سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تورکیا و قەتەر هەماهەنگییەکی گەورەیان لە بواری کاری مرۆیی لە سووریا هەیە و رایگەیاند قەتەر لە بواری هاوکاری کردنی پەنابەرە سووریەکانیش رۆڵێک جددیی لە ئەستۆ گرتووە.