Fuat Kabakcı
29 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2022
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویكردهوه، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی نوێنەرایەتی هێزی ئاشتیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە قوبرس لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نهتهوهیهكگرتووهكانهوه، "دوورە لە واقیع و نادادپەروەرانه و ناڕهوایه" و تورکیا پشتیوانیی تەواوی ئەو هەنگاوانە دهكات کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور لە دژی ئەم نادادپەروەرییە دهیگرنهبهر.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی سهربه نهتهوهیهكگرتووهكان، ماوەی ئەرکی هێزی ئاشتیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانی لە دوورگەی قوبرس بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٦٤٦ (٢٠٢٢) بۆ شەش مانگ درێژ کردووەتەوە و تێدا هاتووە: "پاڵپشتیی تەواوی ئەو راگەیەندراوە دهكهین کە وەزارەتی دەرەوەی كۆماری قوبرسی توركی باكوور لەسەر ئەو بڕیارە دەریکردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"بریاری ئەنجوومەنەکە، وەکو هەموو جار بڕیارێکە دوورە لە واقیع و نادادپەروەرانه و ناڕهوایه. بڕیارهكه گەلی قوبرسی تورکی، مافە بەدەستهاتووەکانی ئەم گەلە و پەراویزخراویی نامرۆڤانە و نایاساییان پشتگوێ دەخات. هەروەها رێبازێکی ناڕێک و دژبەیەکە کاتێک ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵدەدات نموونەیەکی چارەسەر کە بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلی قوبرسی توركییە بۆ چارەسەر بسەپێنێت و ماوەی نیو سەدەیە تاقیدەکرێتەوە و هیچ ئەنجامێکی لێنەکوەتووەتەوە. ئەم رێبازە خزمەتی چارەسەر ناکات بەڵکو بەردەوامی بەم دۆخەی ئێستا دەدات".