Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا چاكسازی نوێی كرد له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزه كه به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی ٣٨ وڵات جێبه‌جێی ده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی یه‌كه‌ی پاراستنی سنوور و گومركی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی چاكسازی نوێ له به‌رنامه‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزه ئه‌مریكا كه هاووڵاتییانی ٣٨ ولات سوودمه‌ند ده‌بن، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له یه‌كی ئاداری ٢٠١١ و رۆژانی دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له كۆریای باكوور، ئێران، عێراق، سوودان، سووریا، لیبیا، سۆماڵ و یه‌مه‌ن-یان كردووه یاخود له‌وێ بوون ده‌بێت له هاتنیان بۆ ئه‌مریكا ڤیزه وه‌ربگرن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ''هاووڵاتییانی وڵاتانی VWP (كه هاووڵاتییانیان به‌خشراون له وه‌رگرتنی ڤیزه) له یه‌كی ئاداری ٢٠١١ و رۆژانی دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له كۆریای باكوور، ئێران، عێراق، سوودان، سووریا، لیبیا، سۆماڵ و یه‌مه‌ن-یان كردووه یاخود له‌وێ بوون، ئیدی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ناتوانن سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن یان قبووڵ ناكرێن''.
له چوارچێوه‌ی VWP هاووڵاتییانی ٣٨ وڵات ده‌توانن بۆ ماوه‌ی ٩٠ رۆژ به‌بێ ڤیزه بچنه ئه‌مریكاوه.