Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
ئیدلب - AA
له زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له‌نێو سنووره‌كانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران.
رژێمه‌كه‌ی بەشار ئه‌سه‌د، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له‌نێو سنووره‌كانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب.
له‌و چوارچهوهیهشدا هێرشی وشكانیی و ئاسمانیی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون، ناحیه‌ی بیدامه و گونده‌كانی عابدین، بابۆلین، كه‌فه‌ر سیجنه و هابیت و شارۆچكه‌كانی كه‌فه‌ر زیتا، لاتمینه و مۆریك-ی گونده‌واری باكووری حه‌ما.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری شارستانی (كڵاو سپییه‌كان)ه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی دوێنێ شه‌و كراوه‌ته سه‌ر مۆریك چوار مه‌ده‌نی کوژران.
- دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته تا ئێستا به قه‌ڵای ئۆپۆزسیۆن ناسراوه. ناوه‌ندی ئیدلب كه له‌ئێستادا به‌و ئاواره ناوخۆییانه‌ی روویان تێكردووه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و ناوچه‌نه‌دا دێت كه ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كانی رژێم.
رووسیا، ئێران و توركیا له كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژانی ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧دا له ئاستانا ئیدلب و ده‌ورووبه‌ریان به ناوچه‌ی ''كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب'' راگه‌یاند. به هۆی ئه‌وه‌ی رژێم ناو به ناو ئاگربه‌سته‌كه‌یان پێشێل ده‌كرد رووسیا و توركیا رێككه‌وتنێكی دیكه‌شیان ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له شاری سۆچی رووسیا واژووكرا، هێزه‌كانی رژێم به هاوكاری پشتیوانانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی.
هه‌روه‌ها له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ١٣هه‌مین كۆبوونه‌وه نێوان رووسیا، ئێران و توركیا كه له رۆژانی ٢٥-٢٦ی نیسان له نور سوڵتان پایته‌ختی كازاخستان ئه‌نجامدرا، هێرشه‌كان كه روویان له زیادبوون كردبوو به‌هه‌مان چڕی به‌رده‌وام بوون.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ه‌وه، له‌وه‌ته‌ی توركیا و رووسیا رێككه‌وتنی ئیدلب-یان واژووكردووه ئاگربه‌سته‌كه پێشێل ده‌كه‌ن و له‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامیان داون زیاتر له ٧٥٠ كه‌سی مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (SNHR)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و هێرشانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له ٢٦ی نیسان-٢٧ی تهمووز كردوویهنهته سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب ٧٨١ كه‌سی مه‌ده‌نی کوژراون كه ٢٠٨یان منداڵ و ١٤٠یان ژن بوون.